کۆلانی مام حاجی
تەنیا بۆ بیرەۆەری
کۆلانی مام حاجی و فروشتنی دۆۆ و شەربەت و شروب و مەشکەفی و گولێدانە کوڵیو و هاۆاری حوسینی حافزی کە دەیگوت ئەو شەربەتە بێ عیلەتە و دەنگی مەحەمەدی زەلاوی کە دۆیەکەی تێک ۆەردەدا و هاۆاری دەکرد شویت و نەعنام تێ کردو تێکەل لە گەل دەنگی گورانی ئیستریوی سەلیمی فەهیمی کە ئاهەنگی حەسەن زیرەک و رەحمان قادری ۆەسەر داویشت و خۆی لەبەر دەرگا رادەۆەستا ودەستێکی لە بن پشتێند دەنا و دەسحێبەکەی هەل دەسوراند ; مام حاجیش سۆهان و پەشمەکی لە سەر تەنەکێکی لە پێش دۆکانێ دادەنا لەگەل کارتۆنێکی پر لە شوکولیاتی کام و شتی خۆاردنێ ولە بەر دەرگا رادەوەستا و مەحمود چەپە لە سەر چوار سەندەلیکی موار پایە دا دەنیشت و بە تۆز تەکینەکەی میش و تۆزی لە شتی دوکانێ دور دەکرد و جار جارەش دەستیکی لە جەمەدانەکەی دەدا و راستی دەکردەوە و بە سەر سورمانەوە گۆێی رادەگرت لە هاۆاری عەولاسوری بو شروبی جایەزەدار و پەرویزی شافعی و فەرهاد قەنادیان کە شروب و مەشکەفیان پی بو و سێۆەکلیۆە ی خوسرەوی شێخی و شەکرەسێوی مەنسوری لە گەل ۆەرە بۆ ئالاسکای سارد و شیرنی خوسرەوی رەحمانی نەنێ و بلالوکی سور و جوانی سەر کاغەذی (سیا دانیشتوی گەرەکی ئاشان و گولێدانی رەحیمی سالەقەسابی لە نێو خوێ واوکی رەش و سوێری ناو تەنکەی رۆنی و لە کۆتای دا پەشمەک و سۆغان و راحەتەلقومی مام حاجی و هاتوهوریا و هەلات هەلاتی مندالان و تۆزتەکێنەکەی دەستی مەحمود چەپە و سەرباقی هەموان ! بۆگەنیوی مستەراحەکان و چرە دوکەلی کەبابی حاجی سەعید و فالودە و بەستەنی حامیدی شەکەریازی وهاۆاری بۆ ئاگاداری بۆ ئاگاداری کۆپینی رۆن و برینجی ئیعلام کرای مینە بێتوشی بە بلێندگۆی دەستیەۆە و شێعر و دروشمەکانی مەلاباقی ; بۆتە بەشێکی جیانەبو لە بێرەۆەری و خۆشێەکانی خەلکی سەردەشتی جاران
یادی بە خیر
نقل از صفحه فیس بووک سردشتی جاران (بدون دستکاری)
نظرات شما عزیزان: